ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “پووریا شێخپوور” کوڕی شا حوسێن و خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی سووتانێکی سەختەوە بەهۆی کارەباگرتنەوە، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە چاونیوز گەیشتووە، ئەو کرێکارە نزیکەی دوو هەفتە لەوەپێش لە کاتی کارکردندا لە هەرێمی کوردستان، تووشی کارەباگرتن ببوو و بە ڕێژەی ٨٥٪ تووشی سووتانێکی سەخت ببوو و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.





