ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، وەستایەکی بیناسازی لە شاری بۆکان بە ناوی “سەلاحەدین داستان”، لە کاتی ڕادەستکردنی کاری باڵەخانەیەکی تەواوکراودا، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە، ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ئەم وەستایە خەریکی پشکنینی کۆتایی و ڕادەستکردنی پڕۆژەیەکی بیناسازی بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باڵەخانەکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدا بووە و سەلاحەدین داستان کە وەک وەستای بەرد، نما و کاشی کاری کردووە، لە کاتی پشکنینی بەشە تەواوکراوەکانی کارەکەیدا، لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
ناوبراو خەڵکی بۆکان، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو.





