چاونیوز: لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەی کوردستان، لە شاری بیجاڕ بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لاوێکی کورد و خەڵكی شاری سەقز، دانیشتووی شاری بیجاڕ بە ناوی “سۆران فەیزینژاد”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوو و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی لە بیجاڕ ڕاگیرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمەوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، کە تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر هاووڵاتییانی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت و ئەمەش نیگەرانییەکانی خەڵک و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی زیاتر کردووە.





