چاونیوز: لە ڕەوتی دوایین خۆپیشاندانەکان لە کوردستان، ڕۆژانە بە ئاشکرابوونی ناسنامەی هێندێ لە گیانلەدەستدراوان، لایەنێکی نوێ لە سەرکوتەکان ئاشکرا دەبێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، بە ناوی “عەبدولڕەزا (مێهدی) قەڵخانی”، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی خۆی لە دەست دا.
شایانی باسە، وردەکاریی چۆنیەتیی گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە کرماشانییە، بەڕوونی بە دەستی چاونیوز نەگەیشتووە، دواتر ئەگەر وردەکاریی ئەم هەواڵە ئاشکرا کرا، بەربێژەکانی چاونیوز ئاگادار دەکرێنەوە.





