چاونیوز: لە ڕەوتی دوایین نارەزایەتییەکاندا، هاووڵاتییەکی کورد و مامۆستای زانکۆ، بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، گیانی خۆی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوکتور نەعیم عەبدوڵڵاهی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان و یاسا لە زانکۆی تاران، خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا، لە گەڕەکی نازیئابادی تاران، گیانی خۆی لە دەست دا.
دوکتور نەعیم عەبدوڵڵاهی، بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشداریی لە خۆپیشاندانی ساڵەکانی ١٣٩٦، ١٣٩٨ و ١٤٠١ لە زانکۆی دەر کرا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکدا بووە.
کوشتن و سەرکوتی خەڵکی ئێران و کوردستان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی گرتووەتەوە، بەڵام کۆمەڵگەی زانکۆ لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو کەوتوونەتە بەر پەلاماری سەرکوت و کوشتنی بێبەزەیییانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە.





