بەندکراوێکی کوردی مەحکوم بە سێدارە، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج، بەهۆی نەگواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکیی پێویست گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، “سەعید کەریمی” خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی گونجاو و ناردنی بەوەخت بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو بەندکراوە تووشی “جەڵتەی دڵ” ببوو و بەڵام کەمکاریی بەرپرسانی زیندان و نەناردنی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ دەرەوەی بەندیخانە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی ناوبراو.
سەعید کەریمی، پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.





