چاونیوز: لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان، گوشاری ئەمنییەتی بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، سێ هاووڵاتیی ئەم شارەیان بە ناوەکانی “ڕەحیم ئەرشەدی”، “سۆران بایزیدی” و “ڕەزا دەیان”یان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیاریان ڕەوانە کردووە.
گوشار بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، پاش ڕاگەیندراوی “ناوەندی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران” بەرز بووەتەوە و لە چەندین شار بە مەبەستی چاوترساندن دووکانداران و بێئاکامبوونی ئەم مانگرتنە شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکان دەستی پێ کردووە.





