چاونیوز: چالاکێکی بواری ژنان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانە گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سوهەیلا مەتاعی، چالاکی بواری ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانیی ژن و ڕاپەڕینی ژینا، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی جۆزەردان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.
سوهەیلا مەتاعی پاش بانگهێشتی بۆ یەکەی جێبەجێکردنی حوکمەکان، بۆ “کانوونی ئیسلاح و تەربییەت” لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.
ئەم چالاکە، پێشتر بە تۆمەتی “بانگەشە بە دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی لە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات” بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو لەلایەن دادگای کەیفەری دێولان مەحکووم کرابوو.
ناوبراو کە پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ دادگای دێولان بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو مەحکووم کرابوو، لە ڕەوتی دادگاییکردنیدا مافی بەرگریکردن لە خۆی یان تانەلێدان لە دۆسیەکەی نەبووە.





