چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی خەزەڵوەر، “محەممەدڕەزا تورکجۆش”، خەڵکی شاری مەلەکشایی، سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





