چاونیوز: گوشارە ئەمنییەتیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتییانی کوردستان لە بەراورد لەگەڵ جاران زیاتر بووەتەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەر، “عەتاوڵڵا قوبادی، خەڵکی گوندی شایەنی، سەربە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە لە بەردەستدا نییە.





