چاونیوز: هاووڵاتییەکی بۆکانی لەلایەن کەسانێکی نەناسراو دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، نزیک بە یەک هەفتەیە، “سوهراب مامڕۆستەمی” خەڵکی گوندی “شاریکەند”، سەربە شاری بۆکان، لە مەیدانی فەرمانداریی ئەم شارە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، بە زۆرەملێ سواری ماشینێکی پژۆی سپی کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر چۆنیەتیی گرتن، بکەرانی ئەم کارە و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





