چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد، لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “عەلی مورادیان”، خەڵکی گوندی “بانهێلان”. سەربە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





