کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “ناسر ڕەحیمی” بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری «هەنگەژاڵ»ی، ئەو شارە لاقێکی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ی هەتاوی، ناسر ڕەحیمی، خەڵکی گوندی “مەریجەڵان”ی، سەر بە شارۆچکەی نەمەشیری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند کە لاقی ناوبرا لە گوێزینگی ڕا بڕدراوەتەوە و لە ناوەندێکی دەرمانی لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایه.





