ڕۆژی دووشەممە ١٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئیبراهیم عەبدوڵڵایی، کۆڵبەری تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «بازان» سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری تەک درەخت لە نەوسوود لە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیبڕاهیم عەبدوڵڵاهی لەکاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقینەوەی مین، لاقی ڕاستی کەمئەندام بووە.
ئەو هاووڵاتییه بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوزراوەتەوە.





