ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی “قاسم عەزیزی” بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری “بڵەسەن” تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا، ئەم کۆڵبەرە وەبەر کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
قاسم عەزیزی ٤٧ ساڵە، خێزاندار و خاوەن دوو مناڵە.





