ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “قوڵقوڵە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “هێمن دانش” کوڕی عەلی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، گیانی لەدەست دا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەنجیرانی مەریوان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە خێزاندار و خاوەن منداڵێکی ١٠ مانگەیە.





