ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کۆزەڕەش” سەر بە سەڵماس، بە ناوی “لەتیف یەعقووبی”، کە پێشتر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار ببوو، بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و بەتوندی بریندار کراوە و بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەڵماس و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینیی لە ورمێ کرابوو.





