ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “بەرزان ساڵحی” ٣٨ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەم شارە گیانی خۆی لەدەست دا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران شەوی شەممە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری سەیرانبەند تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
تەرمی “بەرزان ساڵحی” ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کرابوو.
ناوبراو خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.





