بەرەبەیانی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵی بانە و دانیشتووی ئاوایی “کانیسێو” بەناوی “مەهدی شەریفی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری “سارداو” گیانی لەدەست دا.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزەکانی هەنگی سنووری بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە ٤٠ ساڵانەیە، خێزاندارە و خاوەن مناڵێکە.





