چاونیوز: لاوانی کورد لە دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران و شارەکانی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ۱٤۰٤، “زارا عەیدینژاد”، تەمەن ٢٨ ساڵ، ددانساز و خەڵکی قوچان، دانیشتووی شاری مەشهەد، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان ئەو شارەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، بە گوللـەی جەنگی گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە، زارا عەیدینژاد، پوورزای “عەلی موزەفەریی”، یەکێک لە کوژراوانی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” لە قوچانە.





