فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-07-24
  • کات: 21:29

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

(کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس)

لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمسا‌ڵدا هەر نەبێ 167 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا‌ لانیکەم 28 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو 28 کاسبکارە 20 کەسیان بریندار بوون و 8 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لە حالێکدایە کە لە سێ مانگی بەهار و وەرزی یەکەمی ساڵدا 56 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە پێناو پارووە نانێکدا کوژرابوون و بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون گەیشتۆتە 84 کەس. شایانی باسە کە پارەکەش لانیکەم 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆکاری سروشتیی وەک ڕەقهەڵاتن لە سەرما و هۆکاری ناسروشتیی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرابوون و بریندار ببوون.

لە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵدا هەروەها 8 زیندانیی کورد ئێعدام کراون. دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 7 زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە زیندانەکاندا ئێعدام کراون گەیشتە 15 کەس. جێێ باسە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم لانیکەم 49 بەندیی کوردی لە زیندانەکانی ئێراندا ئیعدام کردبوو.

لە پێوەندی لەگەڵ گرتن و بەندکراندا، لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم 90 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم 106 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم گیرابوون و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، گەیشتە 196 کەس. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ساڵی ڕابردووشدا 641 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لەم مانگەشدا قوربانییەکی لێ کەوتەوە کە لەگەڵ ئەو 8 کەسەی لە وەرزی بەهاردا ببوونە قوربانیی تەقینەوەی مین، ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون گەیشتە 9 کەس. دیارە ساڵی ڕابردووش 48 کەس لە کوردستان بەم هۆیە گیانیان لە دەست دابوو.

خۆکوژی، هەر وەکوو ڕابردوو دیاردەی تڕاژیدیکی کوردستان بوو. لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە 40 کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 28 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لە وەرزی بەهاریش‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، 72 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە 100 کەس.

لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم 5 کرێکاری کورد لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە، کە لەگەڵ ئەو 8 کرێکارەی لە وەرزی بەهاردا بەهۆی نەبوونی ستاندارد و ئیمەنیی کار گیانیان لە دەست دابوو، ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە 13 کەس.

لە کۆتاییدا ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە  کوردستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بەمیدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و درووستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

بابەتی پێوەندیدار

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2025-05-27
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار دوای ئازادیی کاتی لە گرتنگە، تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە

2025-05-20
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
چاونیوز

کەوتنەخوارەوە دڕۆنی سپای پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار، بووە هۆی برینداربوونی ژنێک

by IKHRC
2025-06-18
بەندکراوان

فواد مورادی دەسبەسەر کرا

by IKHRC
2025-06-18
بەندکراوان

ئەمجەد گریاخیز بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٢ ساڵ بەندی هەڵپەسێردراو، حوکم درا

by IKHRC
2025-06-12
کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-07-24
  • 21:29

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

(کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی 90 کەس و خۆکوشتنی 28 کەس)

لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمسا‌ڵدا هەر نەبێ 167 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا‌ لانیکەم 28 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو 28 کاسبکارە 20 کەسیان بریندار بوون و 8 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

کوژران و برینداربوونی 28 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لە حالێکدایە کە لە سێ مانگی بەهار و وەرزی یەکەمی ساڵدا 56 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە پێناو پارووە نانێکدا کوژرابوون و بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون گەیشتۆتە 84 کەس. شایانی باسە کە پارەکەش لانیکەم 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆکاری سروشتیی وەک ڕەقهەڵاتن لە سەرما و هۆکاری ناسروشتیی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرابوون و بریندار ببوون.

لە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵدا هەروەها 8 زیندانیی کورد ئێعدام کراون. دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 7 زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە زیندانەکاندا ئێعدام کراون گەیشتە 15 کەس. جێێ باسە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم لانیکەم 49 بەندیی کوردی لە زیندانەکانی ئێراندا ئیعدام کردبوو.

لە پێوەندی لەگەڵ گرتن و بەندکراندا، لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم 90 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم 106 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم گیرابوون و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، گەیشتە 196 کەس. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ساڵی ڕابردووشدا 641 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لەم مانگەشدا قوربانییەکی لێ کەوتەوە کە لەگەڵ ئەو 8 کەسەی لە وەرزی بەهاردا ببوونە قوربانیی تەقینەوەی مین، ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون گەیشتە 9 کەس. دیارە ساڵی ڕابردووش 48 کەس لە کوردستان بەم هۆیە گیانیان لە دەست دابوو.

خۆکوژی، هەر وەکوو ڕابردوو دیاردەی تڕاژیدیکی کوردستان بوو. لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە 40 کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 28 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لە وەرزی بەهاریش‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، 72 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە 100 کەس.

لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم 5 کرێکاری کورد لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە، کە لەگەڵ ئەو 8 کرێکارەی لە وەرزی بەهاردا بەهۆی نەبوونی ستاندارد و ئیمەنیی کار گیانیان لە دەست دابوو، ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە 13 کەس.

لە کۆتاییدا ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە  کوردستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بەمیدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و درووستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

بابەتی پێوەندیدار

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2025-05-27
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار دوای ئازادیی کاتی لە گرتنگە، تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار دوای ئازادیی کاتی لە گرتنگە، تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە

2025-05-20
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
Next Post
دواکەوتنی چەند مانگەی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی شاری سنە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی