فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ١٦٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ١٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی هاوینی ١٤٠٠دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-09-23
  • کات: 12:50

بەپێی ناوەندی ئاماری “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، (ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی هاوینی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا)

داتا و زانیار‌ییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی سێ مانگی هاویندا ٨١ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 81 کۆڵبەرە ٢٢ کەسیان کوژراون و ٥٩ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا ٥٣ کۆڵبەری کورد کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ١٥ کەسیان کوژرابوون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار ببوون. بەوپێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ١٣٤ کەس بووە کە ٣٧ کەسیان کوژراون و ٩٧ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە تەقەی سەرەڕۆیانە ناوچەکانی ماکۆ، سنە و کرماشان گیانیان لە سێ هاووڵاتیی کورد ئەستاندووە و  لە نەوسوودیش کچێکی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی “هایا” کچی “پێژمان” بەر فیشەکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتووە.

جێی بیرهێنانەیەوەیە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا  ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.

هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی ماکۆ، سنە و کرماشان بە تەقەی سەرەڕۆیانە گیانیان لە سێ هاووڵاتیی کورد ئەستاندووە.

جێی باسە  هەر لە درێژەی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا کە ڕۆژی چوارشەممە،  ٢٢ی پووشپەڕ “ڕێبن  (بێهرووز) ڕەحیمی”، خەڵکی سنە و چالاکی سیاسی لە دەورووبەری شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان و ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژیش مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر تێرۆر کران. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژیش بە هۆی دەمەقاڵەی چەند کەسێکی تورک و کورد لە شاری نەغەدە شەڕ و هەڵپژانێک لە نێوانیاندا ڕووی دا و بە داخەوە گەیشتە چەک کێشان و تەقەکردن و دوو کەسی کورد بە ناوەکانی فەردین ئیبراهیمی و محەممەد عەلیزادە لەو ڕووداوەدا کوژران.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانیکەم ١٦٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٢٩ کەس لەوان حوکمی ٤ مانگ تا ١٠ ساڵ (سەرجەم ٧٩٤ مانگ- ٦٦ ساڵ و ٢ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها ٤ بەندکراوی سیاسیش لە گرتنگەی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست‌داوە؛ کە ناوەکانیان بریتین لە: شۆڕش خزرزادە خەڵکی بۆکان، یاسر مەنگوڕی خەڵکی پیرانشار و ئەسعەد رامین و داود ڕەحیمی خەڵکی نەغەدە.

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە سێ مانگی بەهاریشدا لانیکەم ١٢٦ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی لەدژی ڕێژیم گرتبوو کە ٢٨ کەس لەوان دادگایی و سزای ٢٤٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. بەو پێیە ئاماری ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعات لە کوردستان گرتوونی ٢٩٣ کەس بووە کە ٥٧ کەس لەوان سزای زیندانیان بۆ بڕدراوەتەوە. هەروەها لە سێ مانگی بەهاردا ٤ بەندکراویش لە زیندانەکاندا بەهۆی ئەشکەنجە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەست‌ دابوو و بەوەش ژمارەی ئەو بەندکراوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە زیندان یان لە گرتنگەی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون لانیکەم ٨ کەس بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یش لانیکەم ٦٤٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٦٤٠ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٢٥ ساڵ زیندان (سەرجەم ٨٨٢٥ مانگ) و تەنانەت سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاریشدا لانیکەم ١١ بەندکراوی کوردی ئێعدام کردبوو، بەوەش ژمارەی ئەو بەندکراوە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لەدار دراون، ٢٨ کەس بووە.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌ زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەسیش لەوان بەندیی سیاسی بوون.

لە ماوەی هاوینی ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە ١٢ قوربانیی لێ‌کەوتۆتەوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٤ کەس لەوانی ئاشکرا کردووە کە بەو هۆیە گیانیان لەدەست داوە. لە وەرزی بەهاریشدا چاونیوز شوناسی ٧ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژرابوون، یان گیانیان لەدەست دابوو. بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ١١ کەس بوونەتەوە قوربانیی تەقینەوەی مین کە ٨ کەسیان کوژراون و ٣ کەسیش نقوستان بوون. جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بوو. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

هەر لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٦ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە. لە وەرزی بەهاریشدا “چاونیوز” ناو و ناسناوی ١٥ کرێکاری گیان‌بەخت‌کردوو بەهۆی ڕووداوی کاری ڕاگەیاندبوو، بەو پێیە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەوساڵدا لانیکەم ٣١ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە بە هۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری کرێکاران لە کوردستان کرێکاری وەرزی و هەروەها بیمەنەکراون و هیچ ناوەندێکی یاسایی چاودێرییان ناکا، کەمتر هەواڵی گیان‌لەدەستدان و برینداربوونیان مێدیایی دەکرێ. ئەگینا هەر بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەریی پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە؛ لە سەرەتای ٤ مانگی ئەمساڵدا، لەو پارێزگایە، ١٥٩ کرێکار تووشی ڕووداوی کار بوون.

ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)شدا زیاتر لە ١٥٠ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٧٦ کەس لەوانی تۆمار کردوە، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان بوون.

هەروەها لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٦٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٧ کەس لەوانی تۆمار کردوە. کە که‌م‌ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٤ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ بووه‌. “چاونیوز” لە ڕاپۆرتی وەرزی بەهاری خۆیدا ناونیشانی ٤٤ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێنابوو. بەو پێیە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ٧١ کەس لە سەدەی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە.

جێی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)شدا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو‌، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو.

“چاونیوز” لە کۆتاییدا ڕادەگەیەنێ کە ئەو ئامار و زانیارییانەی لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان دەکاتەوە، تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی‌وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕادەگەیەندرێ.

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ١٦٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ١٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی هاوینی ١٤٠٠دا

کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ١٦٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ١٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی هاوینی ١٤٠٠دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-09-23
  • 12:50

Next Post
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی