فارسی
English
مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا
چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە
مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا
برینداربوونی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین
هاونیشتمانییەك بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا
لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا
محیەدین ئیبراهیمی لەسێدارە درا
مناڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوو
کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ڕاپۆرتی بەهاری ١٣٩٩: کوژران و برینداربوونی ٥٩ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٥ بەندکراوی کورد

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-06-21
  • کات: 07:44

چاونیوز:

ڕاپۆرتی بەهاری ١٣٩٩: کوژران و برینداربوونی ٥٩ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٥ بەندکراوی کورد

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا)

کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٩و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ ‌برا.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهار و سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کە کۆمەڵگەی مرۆیی بە پەتای کۆرۆناوە گرفتار بووە و هەموو وڵاتان و دەوڵەتان بەپێی توانایان لە هەوڵی خزمەتکردن بە خەڵکی خۆیان و کەمکردنەوە لە مەینەتی و کێشەکانیاندا بوون، ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە.

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یشدا  ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٧٣ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار ببوون.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٦ کەس لەوان حوکمی ٢ مانگ تا ٢٥ ساڵ (سەرجەم ٢٣٧٢ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بەتۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە؛ هەروەها دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یش لانیکەم ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٨٥٤ بەندکراوە سیاسییە لانیکەم ٢٠١ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها ٢ بەندکراوی کوردیش بەتۆمەتی موحاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو و ٥ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە یان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە گرتووخانەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٥ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە مستەفا سەلیمی، یەک لەو بەندییە ئێعدامکراوانە زیندانیی سیاسی بوو کە توانیبووی لە زیندان ڕابکا؛ بەڵام دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، لەدار درا.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کورد بوو کە دوای چوار ساڵ مانەوە لە زیندان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات ئێعدام کرا و هەواڵی ئێعدامکرانەکەی دوو مانگ دواتر بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا. ئەو ١٣ زیندانییەی دیکەش کە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ئێعدام کراون، پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه‌.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 28 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٩ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٩ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە یەکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون.

جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان ببوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

هەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٠ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ١٨٠ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٥٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان ببوون.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی بەهاردا دیار و بەرچاو بووە.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٧٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥٩ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ بووه‌. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٤٢ کەس بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیان هێنابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنابوو. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم 20 بەندکراوی کورد لە زیندانەکاندا بەهۆی کرۆنا گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و ناسناوی زیاتر لە ١٠ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕ فەرمانبەرانی شارەوانیی ناوچەی ٣ی کرماشان خانوویەکیان لە گەڕەکی فەدەک کە گوایە مۆڵەتی یاسایی نەبووە، ڕووخاندوە و لە ئاکامدا لەگەڵ بەرگریی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەوڕوو بوون. نێردراوەکانی شارەوانی ” ئاسیە پەناهی”، دایکی ئەو بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان کە بەو هۆیە گیانی لەدەست دا.

شایانی ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

لینکی دێکیۆمێنت و خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا:

بۆ داگرتنی فایلی پی دی ئێفی دێکیۆمێنت و خشتەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران_ وەرزی بەهار کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

بابەتی پێوەندیدار

مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا

مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا

2023-05-04

بەندکراوان

چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە

by CHRIK
2023-05-04
هەواڵ

  • مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا

    مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا

    هەواڵ
  • برینداربوونی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین

    برینداربوونی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین

    هەواڵ
  • هاونیشتمانییەك بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا

    هاونیشتمانییەك بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا

    بەندکراوان, هەواڵ
  • لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا

    لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا

    هەواڵ
  • محیەدین ئیبراهیمی لەسێدارە درا

    محیەدین ئیبراهیمی لەسێدارە درا

    سێدارە
ڕاپۆرتی بەهاری ١٣٩٩: کوژران و برینداربوونی ٥٩ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٥ بەندکراوی کورد

ڕاپۆرتی بەهاری ١٣٩٩: کوژران و برینداربوونی ٥٩ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٥ بەندکراوی کورد

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-06-21
  • 07:44

Next Post
هەڵاواردن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییدا بەردەوامە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی