فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

کوژران و برینداربوونی ٥٣ کۆڵبەر، گرتنی ١٢٦ چالاکی مەدەنی سیاسی و ئێعدامی ١١ بەندکراوی کورد

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-06-23
  • کات: 16:50

چاونیوز: (ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا)

کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٤٠٠و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ ‌برا.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهاری سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری نادادپەروەرانەی کۆماری ئیسلامی. لەو ٥٣ کۆڵبەرە ١٥ کەسیان کوژراون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار بوونە. هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی ماکۆ، سنە و کرماشان بە تەقەی سەرەڕۆیانە گیانی سێ هاونیشتمانی کوردیان ئەستاندووە.

کوژران و برینداربوونی ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا  ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٢٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوانە دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەتا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٢٨ کەس لەوان حوکمی 2 مانگ هەتا ٤٠ ساڵ (سەرجەم 246 ساڵ و ٨ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها ٤ بەندکراویش لە زیندانەکاندا بەهۆی ئەشکەنجە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەست‌داوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یش لانیکەم ٦٤٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٦٤٠ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ هەتا سزای درێژخایەنی ٢٥ ساڵ (زیندان سەرجەم ٨٨٢٥ مانگ) و تەنانەت سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١١ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌ زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون کە چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوونە.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە ١٥ قوربانیی لێ‌کەوتۆتەوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٧ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٧ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون.

جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

هەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٥ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو(١٣٩٩)دا زیاتر لە ١٥٠ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٧٦ کەس لەوانی تۆمار کردوە، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان بوون.

هەروەها لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٨٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٤٤ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کە که‌م‌ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٦ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ بووه‌.

بەردەوامیی خۆکوشتنەکان لە کوردستان وەرزی یەکەمی ئەمساڵیش‌دا لە حاڵێک‌دایە کە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو.

شایانی باسە ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان پێکراوە، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ ڕوو.

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
کوژران و برینداربوونی ٥٣ کۆڵبەر، گرتنی ١٢٦ چالاکی مەدەنی سیاسی و ئێعدامی ١١ بەندکراوی کورد

کوژران و برینداربوونی ٥٣ کۆڵبەر، گرتنی ١٢٦ چالاکی مەدەنی سیاسی و ئێعدامی ١١ بەندکراوی کورد

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-06-23
  • 16:50

Next Post
کوژران و بریندار بوونی ٥٣ کۆڵبەر لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی