کوژران و برینداربوونی ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار، لەسێدارەدانی ٥٠ زیندانی، دەستبەسەرکردنی ١٦٥ هاونیشتمانی لە ماوەی سێ مانگی دووهەمی ساڵی ١٤٠٤
هاوینی ئەمساڵ (١٤٠٤) لە کاتێکدا تێپەڕی کە، بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماریی؛ “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” (چاونیوز)”، لانیکەم ٧٠٠ حاڵەتی پێشێلکاریی ئاشکرا و سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەرییەوە ئەنجام دراوە.





