چاونیوز: کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزە چەکدارەکان، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد سدیق ئولی”، کوڕی حەمید و خەڵکی گوندی “ئەنجیربۆس” سەربە سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان لە سنووری “شێخ سەڵە” گیانی سپارد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ئەو کۆڵبەرە کە باوکی دوو منداڵ بوو، لە کاتی کارکردن لە ناوچە سنوورییەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆ و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، کۆچی دوایی کردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی فەرمی یان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم ڕووداوە و هۆکاری تەقەکردنەکە، هیچ لێدوانێکیان نەداوە. ڕووداوەکانی لەم چەشنە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کە هەمیشە پرسی ئەمنییەتی و مرۆیی لێ کەوتووەتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.





