ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “پەیام ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “بەرقڕوو” سەر بە سەوڵاوا، لە بەرزاییە سنوورییەکانی “هەنجیران”ی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، کوژرا.
ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێ کراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە. بەڵام بەهۆی تەقەی بەردەوام و چڕی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت، ڕۆژی دواتر تەرمی ئەم کۆڵبەرە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
پەیام ئەحمەدی خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.





