چاونیوز: لە درێژەی سەرکوتکردنی خوێناویی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کرماشان، نازەنین زەهرا ساڵحی، کچی ١٣ ساڵە و خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و لە کاتێکدا لەناو پارکێکدا بووە، بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نازەنین لەژێر سەرپەرشتیی پووریدا (خوشکی باوکی) بووە و چەند ساڵ پێش دایک و باوکی لەدەست داوە.
لە سەرەتای دەسپێکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەهۆی تەقەی هێزە حکوومەتییەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.
شایانی باسە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێراندا، بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان کردووە بە سەرکوتکردنی گەنجانی کورد و لوڕ و بە مەبەستی کوشتن، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کردوون.





