چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “خالید شیری”، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی “گۆڕەشێر”، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە کوێستانی “گوێزێ”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بە توندی بریندار دەبێت و دواتر لە نەخۆشخانە بە هۆی توندیی برینەکەی گیانی لە دەست دەدات.
کوشتنی کاسبکاران و هاووڵاتییانی کورد لە شوێنە سنوورییەکانی کوردستان، یەکێک لە حاڵەتە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە کە ساڵانێکە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ هۆکارێک و بەبێ هۆشداریی پێشوەختە تەقە دەکەن و دەبنە هۆی گیانلەدەستدان یان کەمئەندامبوونی هاووڵاتییانی کوردستان.





