چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ، بە هۆی چەکێکی منداڵانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، سادق فەزڵعەلی خەڵکی بیجاڕ، سەربە پارێزگای سنە، لە کاتێکدا دەیەویست لە خاڵی پشکنینی شاری بیجاڕ تێپەڕێ، بە هۆی ئەوەی کە چەکێکی منداڵانە کە بە دیاریی نەورۆزانە بۆ خۆشکەزایەکی کڕیبووی، دەدرێتە بەر دەسڕێژی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی و خۆی و زاواکەی دەکرێنە ئامانج ئەم دەسڕێژە و لە ئاکامدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دەدات و زاواکەشی بە ناوی “حەبیبوڵڵا شیرگیر” بە توندی بریندار دەکرێت.
ئەم هاووڵاتییە کە بۆ پشوو سەری ساڵ گەڕابووەوە شارەکەی خۆی بە هۆی هەڵەی هێزە نیزامییەکان کە پێیان وابوو ئەو چەکە پلاستیکییە چەکی ڕاستەقینەیە گیانی لە دەست دەدا.
پاش ئەوەی کە ئەم هاووڵاتییە کە لەلای سەر، سینگ، گەردن و ڕانییەوە گوللـەی بەر دەکەوێت گیانی لە دەست دەدات و زاواکەشی لەلای گەردنییەوە بە توندی بریندار دەبێت، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تێدەگەن کە ئەو چەکەی لە نێو سەیارەکەی بووە پلاستیکی و منداڵانە بووە.
شایانی باسە، سپای پاسداران و هێزە نیزامییەکان لە نەخۆشخانە گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکەی کە یان بێدەنگ ببن و یان ڕایگەینن کە بە هۆی هێرشی درۆنەکانی ئیسرائیلەوە تووشی ئەم کارەساتە بوون و ئەگەر ئەم کارە بکەن ئەم هاووڵاتییە لە بونیاد شەهیدی کۆماری ئیسلامی ناوی تۆمار دەکرێت.





