چاونیوز: بە تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ لە دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانی دوایی لە ئێران، خەڵکی کوردستان، هەر ڕۆژە لەگەڵ ئاشکرابوونی ناسنامەی هێندێ لە کوژراوەکانی ئەم ناڕەزایەتییانە بەرەڕوو دەبن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەعید تەروەند، ٣٣ ساڵە، خەڵکی مێهران، خێزاندار و باوکی منداڵێک لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکیدا گیانی لە دەست دا.
سەعید تەروەند، کە وەکوو پەیمانکاری شیرکەتی نەوت لە ئابادان دەژیا، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، گیانی لە دەست داوە.
ئەم حاڵەتانە، نەک تەنیا بواری مافی مرۆڤ لە سەرکوتەکاندا ڕوون دەکاتەوە، بەڵکوو ئاشکرای دەکات کە تەرمی زۆربەی کوژراوەکان، دوای چەند هەفتەیەک لە بێخەبەری، پاش ورەگرتنی پارەیەکی زۆر ڕادەستی بنەماڵەکان دەکرێن.





