ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵ بە ناوی لەیلا ئازەری، خەڵکی گووندی ئاختەپە سەر بە شاری ساینقەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان، لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە بە بەرد لەسەری دراوە کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، تەرمی لەیلا ئازەری لە گوندی کانیئەڵڵاسەیدە سەر بە شاری بۆکان دۆزراوەتەوە.
لەیلا ئازەری، دایکی منداڵێکە و دوو ساڵ لەمەوبەر لە هاوژیینەکەی جیا بووەتەوە، ناوبراو لە دوای ڕەتکردنەوەی داوای دووبارەی هاوسەرگیری لە لایەن هاوژینی پێشووییەوە کوژراوە.





