چاونیوز: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێکی کورد، بە ناوی “ئارینا مورادی”، ٢٥ ساڵە و خەڵکی سەقز، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە شاری کیش، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دا.
ئارینا مورادی، کرێکار و دانیشتووی شاری بووشهر، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتەوە و گیانی لە دەست دا.
تەرمی ئەم هاونیشتمانییە کوردە، دوو ڕۆژ پێشتر، لە زێدەکە ــ سەقزــ بە خاک ئەسپێردرا.
شایانی باسە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناڕەزایەتییەکانی دواییی ئێران، لاوانی کورد و لوڕیان بەمەبەستی کوشتن کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆوە.





