چاونیوز: لاوێکی دیکەی کورد، لە ڕەوتی دوایین خۆپیشاندانی شارەکانی ئێران و کوردستان، بەدەستی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە، دیاکۆ سەخایی، خوێندکاری ماستەری یاسا، بە تەقەی گولــلەی جەنگی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران گیانی لەدەست دا.
دیاکۆ سەخایی، ٣٦ ساڵە و خوێندکاری ئاستی ماستەر لە بەشی یاسا، خەڵکی ڕەوانسەر، ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار، لە گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشان، بە گولـلەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی خۆی لە دەست دا
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، پاس ئەوەی کە هێزە ئەمنییەتییەکان، لە شەقامەکاندا بە دوای ئەم لاوەوە کەوتبوون، پەلاماریان دابوو و بە گوللـەی جەنگی بە توندی برینداریان کردووە.
شایانی باسە، بنەماڵەکەی پاش گەڕان دیاکۆیان لە حاڵیکە دۆزییەوە کە بە توندی بریندار ببوو و برینەکەی هێندە توند بوو کە لە باوەشی دایکیدا گیانی لەدەست دا.





