چاونیوز: ژنێک و سێ منداڵ لەلایەن باوکی خێزانەکەوە بە چەک گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە شارەکی بعسەت لە شاری دێهلۆڕان، سەربە پارێزگای ئیلام، کەسێک بە ناوی “محەممەد محەممەدی” تەمەن ٥٧ ساڵ، بە چەک سێ منداڵی خۆی و هاوسەرەکەی کوشتووە و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە دوو منداڵیان ٩ ساڵەی و دوانە بوون و یەکیان ١٣ ساڵە و لە هاوسەرێکی دیکەی بکوژەکە بووە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستە هۆکاری ئەنجامدانی ئەم ڕووداوە ئاشکرا نەکراوە و ناوەندە پێوەندیدارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی وردیان بڵاو نەکردووەتەوە.





