ڕۆژی شەممە ۲٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، بە ناوەکانی خالیس پەرویزی و یووسف پەرویزی، لە ناوچەی کۆتۆل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان کوژران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، یووسف پەرویزی ٤۲ ساڵ و باوکی دوو منداڵ و خالیس پەرویزی ۳۵ ساڵ باوکی چوار منداڵ، خەڵکی گوندی “قەنڵە” لە ناوچەی کۆتۆل(قطور) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هێزانە لە نزیکی ئاوایی ئاڵمەڵوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێ کردوون.
جیی ئاماژەیه کە پاش کوژرانی ئەو دوو برایه، تەرەمەکەیان لەلایەن ئەو هێزانە ڕفێندراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەیان نەکراونەوە.





