بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کوردستانی بە ناسنامەکانی “ئەمیرحوسێن نادری” و “جەواد نیازی”، خەڵکی شاباد، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کرانە ئامانج و کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان، تەرمی ئەمیرحوسێن نادری، لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی گوندی “زوارەکو”، سەر بە شاباد بە خاک سپێردرا و هەروەها تەرمی جەواد نیازی، لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی گوندی “بانگجاو”، سەر بە ماهیدەشت بە خاک سپێردرا.





