چاونیوز: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی بە چاونیوز گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی ٣٧ ساڵە، بە ناسنامەی “فەرزاد خێردار”، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی دواییدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتڵاعاتی ڕژێمی ئێران گیانی لەدەست داوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی ١٨ ساڵە، بە ناسنامەی “مەهنا دووکوشکانی”، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو پارێزگایەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، تەرمی مەهنا، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی باغی فێردوسی کرماشان بە خاک سپێردراوە.





