چاونیوز: دوو لاوی کورد لە دوو ڕووداوی جیاوازدا بە چەک کوژران
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەزبەر، “کامران میری”، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە شاری کرماشان، لە چوارڕێیانی وەکیل، بە چەکی دەمانچە کوژرا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە کوشتنی ئەم کەسە بە هۆی ناکۆکیی بنەماڵەیی و کێشەی کەسیی ڕووی داوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێکی دیکە بە ناوی “سامان محەممەدی” تەمەن ٢٥، خەڵکی گوندی “سلێمانئاوا” سەربە شاری کرند لە پارێزگای کرماشان بە چەک کوژراوە و هەتا ئێستە بکوژ و هۆکاری کوشتنەکەی نادیارە.





