چاونیوز: ژنێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی کرمانج، بە ناوی “ئەنیس گریوانی” خەڵکی شاری ئەسفراین، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، تەرمەکەی لە گوندی چواربورج کە بەشێکە لە شاری ئەسفراین بەخاک سپێردراوە.





