چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی خەرمانان، “موجتەبا باباخانی”، خەڵکی شاری مێهران سەربە پارێزگای ئیلام، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی سەرماوەزی ١٤٠٤، کە چەند مانگێکە بە شێوەی شاراوە دەژیت، لە کاتی تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکاندا، پاش چەند کاتژمێر شەڕ، بە تەقینەوەی نارنجۆک بە خۆیەوە گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە لەم شەڕ و تێکەڵچوونە، چەند کەس لە هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیش گیانیان لە دەست داوە.





