چاونیوز: لە درێژەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان ساڵی ١٤٠٤، چالاکێکی سیاسی کورد، بە ناوی “سیروس خەزایی”، خەڵکی گوندی (تا) لە ناوچەی کامێران و کوڕی سەید موراد خەزایی، لە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەکانی بەردەست، سیروس خەزایی، پێشتر لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا چالاکی هەبووە.
شایانی باسە، هەتا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.





