چاونیوز: لە ڕەوتی دوایین ناڕەزایەتییەکاندا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە کوژراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن فەلاح، خەڵکی شاباد، سەربە کرماشان، وەرزشوانێکی ٤٥ ساڵە و نیشتەجێی کەرج، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران و پێکرانی لاقی، دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، ئەم هاووڵاتییە دوای برینداربوون و گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانبار، هەواڵی گیانلەدەستدانی بۆ بنەماڵەکەی ڕاگەیەنراوە و تەرمەکەی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی دیماە بە بنەماڵەکەی سپێردراوە.
شایانی باسە، هێزەکانی ئیتلاعات، ڕێگرییان لە بەخاکسپاردنی ناوبراو لە کەرج و شاباد کردووە، بۆیە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، لە گوندەکەی خۆیان لە ناوچەی توهلیلان، سەربە پارێزگای ئیلام بە خاک سپێردراوە.





