چاونیوز: لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردستان، لە شاری شاباد بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێرانەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، دوو لاوی کورد و خەڵكی شاری شاباد، بە ناوەکانی “شێرزاد باڵایی” و “فردین فولادی” بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “شێرزاد باڵایی”، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. تەرمی ئەو دوو لاوە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی چشمەخانی چیکان مەنسووری ئەسپەردەی خاک کران.





