چاونیوز: کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵات، لە کاتی گوێزتەکاندندا لە سەر دار گوێزێک بەر بووەوە و گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کرێکارێکی کورد، بە ناوی “فازڵ جەهانگیری”، ٣٨ ساڵە، خەڵکی نەوسوود سەربە پارێزگای کرماشان، کە لەگەڵ دوو هاوڕێی بۆ کارکردن هاتبوونە هەرێمی کوردستان، لە کاتی گوێزتەکاندن لە باخەکانی شنروێ، بەر بووەتەوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، تەرمی ناوبراو بۆ تاوتوێکردنی بواری پزیشکی، نێردراوە بۆ بەشی پزیشکیی دادی هەڵەبجە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمەکەی هەر لەوێدا ڕاگیراوە.
ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی کوردی ڕۆژهەڵات کە لە بەر باری ئابووریی ئێران و کوردستان پەنا دەهێننە هەرێمی کوردستان، تووشی ڕووداوی کار دەبن و بەشێکیشیان گیانیان لە دەست دەدەن.





