بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئەلەک” سەر بە شاری کامێران، بە ناوی “ڕامین محەممەدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەو هێزانە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی و وێڕای بێڕێزی پێکردن و توندوتیژی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ڕامین محەممەدی، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییه.





