ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەز ١٤٠٤ ڕەزا مورادی هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی خامسان سەر بە شاری کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە ناوەندی مافی مرۆڤ ۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەرکراوە.
بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ڕەزا مورادی تا ئێستا هیچ ئاگادارییەک لە شوێنی مانەوە و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





