ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “چیا (خدر) ئەحمەد نەژاد” تەمەن ٤٢ ساڵ، دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە وتی: ماشێنی ئەم کاسبکارە بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ، بەبێ ئاگادارکردنەوە لە ڕێگای گوندی “زیوە” کەوتووەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان.
ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە، بە سێ فیشەکیی شەڕی گیانی لە دەست داوە





