ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، یەکێک لە ژینگەپارێزانی خەڵکی #سنە بە ناوی “حەمید مورادی”، بەرپرسی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “شنەی نۆژینی کوردستان”، بەهۆی قووڵیی برینەکانی لەبەر سووتان، لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاگربەردانی کێوی ئاویەری سنە، لەگەڵ شەش چالاکی مەدەنی و ژینگەیی، تووشی سووتانی توند ببوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کرابوون.
لە ڕەوتی کۆنترۆڵ و کوژاندنەوەی ئەم ئاگرەدا و لە نەبوونی ناوەندە پەیوەندیدارە حکوومەتییەکان، چەند كەس لە هێزە دەروەست و دڵسۆزە خەڵکییەکان لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی، بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵ و برینداربوون، لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.





