فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ژینا مودەڕیس گورجی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بانگ کرا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2024-10-31
  • کات: 09:56

ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان، لە پەیجی ئینستاگرامیی خۆیدا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەر پێم گەیشتووە، دەبێ هەتا ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بۆ تێپەڕاندنی ١٦ مانگ بەندکران، خۆم بە بەندیخانەی ژنانی سنە بناسێنم.

حوکمی بەندیی ناوبراو، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دژبەر” بێ تاوان و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ساڵێک بەندکران و بە تۆمەتی “پێکهێنانە دەستە و گرووپی نایاسایی بە ئامانجی ڕووخاندنی نیزام” بە ١٦ مانگ بەندیی تەعزیری حوکم درا و ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، لە پەیوەندی لەگەڵ “فرەیی تاوانی کەیفەری”، زۆرترینی ئەم حوکمە واتە ١٦ مانگ بەندکران بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

ژینا مودەڕیس گورجی پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر “محەممەد کەرەمی”، بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گرووپ نایاسایی بە ئامانجی ڕووخاندنی نیزام”، بە ١٠ ساڵ بەندکران، “هاوکاری لەگەڵ گرووپ و دەوڵەتی دژبەر”، بە ١٠ ساڵ بەندی تەعزیری و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ساڵێک بەندی تەعزیری حوکم درابوو کە دەبوو ١٠ ساڵ لەم حوکمە و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان، جێبەجێ بکرێت.

بەپێ حوکمی دەرکراو، تۆمەتە وەپالدراوەکان دژی ناوبراو بەم شێوەیە بوو: “دامەزراندنی ئەنجومەنی ژیوانۆ بە ئیدئۆلۆژیی فەمنیستی و بە ئامانجی ڕووخاندن، بەشداریی ئامانجدار لە کۆبوونەوەکان و دانی دروشمی ڕەچەشکێنانە، پەیوەندی لەگەڵ دژە شۆڕشەکان، بەشداری لە کۆنفڕانس و کارگە پەروەردەیییە نێودەوڵەتییەکان، بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات لە ڕاستای ڕەشبینی سەبارەت بە دۆخی وڵات و ئاڵۆزکردنی کەشی کۆمەڵگە لە سەردەمێکی هەستیار دوای مردنی مەهسا ئەمینی”.

هەروەها لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و هاندانی خەڵک بۆ کاری توندوتیژانە”، دادگای کەیفەریی ٢ی سنەی وەک بەرپرسی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی ڕاگەیاند و ڕەوانەی ئەم لقەی کرد.

ژینا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و لە ٢٠ی بانەمەڕی هەمان ساڵدا لە بەندی تاکەکەسیی کانونی ئیسڵاح و تەربیەت گوازرایەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانەی سنە و لە کۆتاییدا رۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی لە زیندان ئازاد کرابوو.

هەروەها ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر ڕەوانەی کانونی ئیسڵاح و تەربییەتی سنە کرا و لە کۆتاییدا ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی پێوەندیدار

دەسبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە شاری سنە

دەسبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە شاری سنە

2026-01-16
دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی کورد لە هەرسین

‌ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە

2026-01-15
بەردەوامیی دسبەسەرکردنی مێرمنداڵانی کورد لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

2026-01-10
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە شاری سنە

by IKHRC
2026-01-16
بانکی زیندانیانی سیاسی

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردستانی و خەڵکی مەریوان

by IKHRC
2026-01-16
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی کورد لە هەرسین

by IKHRC
2026-01-16
ژینا مودەڕیس گورجی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بانگ کرا

ژینا مودەڕیس گورجی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بانگ کرا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2024-10-31
  • 09:56

Next Post
حوکمی بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی دوو برا لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی